لە هەولێر.. دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت

لە هەولێر، كۆمپانیای دەرمانسازی ئاوامێدیکا لە هەولێر دەرمانی دژە ڤایرۆسی بۆ چارەسەركردنی توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمهێنا.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا د. شاخەوان زاهیر، بەڕێوەبەری مارکێتینگ و پەرەپێدان لە كۆمپانیای ئاوامێدیکا وتی " كۆمپانیاكەیان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕیە جیهانیەکان بەسەرکەوتووی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمهێنا".


لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" یەکەم بڕ بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نێردرا، بۆ ئەوەی بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا نوێدا دابەش بکرێت".

 
کۆمپانیاکە بەڵێن بە حکومەتی هەرێمیش دەدات کە یارمەتی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بدات لە دابینکردنی ئەو دەرمانە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێم.

 


PM:08:57:07/07/2020