وێنە.. پەرواز حسێن پەیڤێک و چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

ئەستێرەی کوردی عەرەب ئایدڵ پەروازی حسێن چەند وێنەیەکی خۆی و پەیڤێک لەسەر خۆشەویستی بڵا‌ودەکاتەوە.

پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویشیەتی " لام سەیرە کە دەمبینی شتێک ناڵێی، رێگا دەگری وەک چۆن بڵێی لات شەرم بێ هەست و سوزی خۆت دەربری، کە دەتبینم جوانی دنیا هەموو شتێک ئەبێ بە تۆ، بۆ تێناگەی لە گریانم ؟ بۆ تێناگەی لە سووتانم؟ لەو ئەوینەی هەمە بۆ تۆ لەو سوتانەی هەمە بۆ تۆ".

 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.

 


AM:12:38:08/07/2020