وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی تاقیکردنەوەکان دەرکرد

بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەزیری پەروەردە بڕیاریدا پەنجەمۆر لەكاتی تاقیكردنەوەكان لاببات.

 

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە نوسراوێکی وەزاریدا ئاماژەی بەوەکردووە" تەنیا بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2019-2020)، قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی پەنجەمۆر نەکەن لەسەر پەڕەی سۆما و تەنیا واژۆ بکەن".

 

لە نوسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەرو كە ئەو بڕیارە لە پێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندكاراندا دراوە. 

 

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبكات.



PM:01:38:09/07/2020