ئێران.. ڕێژه‌ی مردووان به كۆرۆنا له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند" له ٢٤ سه‌عاتی ڕابردوودا ٢٢١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزارو ٧٩ كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی حاڵەتەكانیش بۆ ٢٤٠ هەزار و ٤٥٨ كەس بەرزبووەوە، هاوکات ٢٢١ كەسیش گیانیان لە دەستداوە، سێ هەزار و ٣٢٤ نەخۆشیش باری تەندروستییان ناجێگیرە".
وتیشی" تا ئێستا كۆی حاڵەتەكانی مردن گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ٣٠٥ كەس و ٢١٢ هەزار و ١٧٦ تووشبووش چاكبوونەتەوە".
PM:02:01:09/07/2020