نەتەوە یەکگرتووەکان: پلەی گەرماو رادەی شێ تا ٢٠٢٤ بەرزدەبێتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند رێژەی ناوەندی پلەی گەرمای جیهان لە نێوان ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤ بەرزدەبێتەوە.


رێکخراوی جیهانی روانگەی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند" هەموو جیهان جگە لە هەندێک ناوچەی ئۆقیانووسی باشوور نەبێت پلەی گەرمای بەرزتر دەبێت لە ئێستا".

 
هەروەها ئەو رێکخراوە جیهانییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رادەی شێش زیاتر دەبێت، بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەتایبەتی لە ناوچە کەناریەکانی دەریاکان.
لەبارەی رەشەباوە ڕێکخراوەکە ئاشکرای دەکات کە ئەوروپا رەشەبای بەهێز لەو ساڵانەدا بەخۆیەوە دەبینێت.


لە ساڵی ١٨٥٠ تا ساڵی ١٩٠٠ بەهٶی چالاکییەکانی مرۆڤەوە پلەی گەرمای زەوی پلەیەکی سەدی بەرزبوەوە، بەڵام لەم چەندان ساڵەی دواییدا ئەو پلەیە بەرزتر دەبێتەوە ئەمەش دەبێتە مایەی روودانی کارەساتی ژینگەیی.


رێکخراوی جیهانی روانگەی کەشوهەوای سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوە دەخاتەڕوو، بە بەراورد بەسەردمی پێش شۆڕشی پیشەسازی، گۆی زەوی ساڵانە ١،٥ کە لە پێنج ساڵی داهاتوودا دەکاتە ٢٠% بەرزدەبێتەوە، بەڵام لەو پێنج ساڵەدا لە رێژەی ١،٥ پلەی سەدی دەبێت.

 


PM:02:59:10/07/2020