ئەبوبەکر هەڵەدنی: سەرۆکێک متمانەی بە گەلی خۆی هەبێت پێویستی بە پاسەوان نی یە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند" چەند جار ووتمان عەقڵیەتی حوکمڕانی دوای ئەو هەموو شکست و قەیرانە گۆڕانی بەسەردا نەهاتوەو پەندی لێ وەرنەگرتوە". 

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێکی نوێی بە ناونیشانی (ئەوەی بەچاوی خۆم دیم!؟)  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاوکردەوەو دەڵێت" ئەمڕۆ ١١ی تەمووز لەدووڕێ یانی(بێستانە/ڕانیە)تاوەکو پردی یەکتربڕی (تاسڵوجە/سلێمانی)ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیس وئاسایش ئەمبەرو ئەوبەری جادەکەیان گرتبوو بۆ هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ سلێمانی دوای یەک ساڵ لەدەستبەکاربوونی". 

 

هەڵەدنی لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا دەشڵێت" سەرۆکێک متمانەی بەگەلی خۆی هەبێت پێویستی بەپاسەوان نی یە، چەند جار ووتمان عەقڵیەتی حوکمڕانی دوای ئەو هەموو شکست وقەیرانە گۆڕانی بەسەردا نەهاتوەو پەندی لێ وەرنەگرتوە".




PM:02:31:11/07/2020