هەڤاڵ ئەبوبەکر: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ دانانی‌ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ ١٠٠ مه‌تری‌ له‌ سلێمانی‌، سوپاسی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستانی‌ كرد و ڕایگه‌یاند" دانانی‌ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ شه‌قامی‌ ١٠٠ مه‌تری‌ ستراتیجییه‌". 

 

پارێزگاری سلێمانی لە وتارەکەیدا وتی" درێژیی پرۆژەكە ١٠٦ كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات ٣٢ كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت". 

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی ١٠٠ مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

 

هاوکات فاخیر شێخ تەیب، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی  شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی رایگەیاند" سوورن لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، چونکە ئێمە تەنها بەپارە هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکان ناکەین، بەڵکو بەو خزمەت و ئاسانکاریەی کە پێشەشکی خەڵکی دەکات هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، ئەوەش خەسڵەتێکە لەسەرجەم پڕۆژەکاندا رەچاومان کردوە". 

 

ڕاشیگەیاند" گرنگی پڕۆژەی  شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی لەوەیەدا کە هەلی کار و جوڵەی بارزگانی سلێمانی دەباتە قۆناغێکی باشتر و رۆڵێکی بەرچاوی جوانتربوون و بێ گرفتربوونی شارەکەدا دەبێت".

 

 

 

 

 
 
 


PM:03:43:11/07/2020