وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر راگه‌یاند.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی میسر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند" بەداخەوە كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د جیهاد حارس نوێنەری كۆماری میسر لە هەولێر رادەگەیەنین".
وه‌زاره‌ته‌كه له باره‌ی كۆچكردووه‌وه نووسیویه‌تی: ئه‌حمه‌د جیهاد سیمبوڵی كاركردن و تێكۆشان بوو له پێناو وڵات و به درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له دیوانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و له نێرده دیپلۆماسییه‌كاندا به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.