لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بڕیار دەدرێت

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەوانەیە دوای ئەم هەفتەیە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە".

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی تەمووز، تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تا ٢٢ی تەمووز سەرجەم گەشتەكان لە فڕۆكەخانە ڕادەگیرێت، بەڵام هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كە ئایا گەشتە ئاسمانییەكان دەكرێنە یان نا".

 

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر وتیشی" بەغدا داوای لە ئێمە كردووە، تاوتوێی دۆخەكە بكەین و بۆچوونی خۆمان رابگەیەنین، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەشتەكان دەست پێ بكەنەوە، بەڵام دوا بڕیار لە لای  فڕۆكەوانی بەغدایە ئێمە ئامادەییمان هەیە".

 

باسی لەوەشکرد: ئەگەری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، گەشتەکان بە مەرج دەبن. دەبێت رێکاری پێویست هەبێت. داواش لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن. دەبێت لە بری دوو کاتژمێر، هاووڵاتیان چوار کاتژمێر پێش گەشتەکەیان بێنە فڕۆکەخانە.

 

ڕاشیگەیاند"  سەرەڕای بارودۆخەکە تا ئێستا فرۆکەخانە دانەخراوە، بەردەوام گەشتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کارگۆ سەربازی هەبووە، لەو ماوەیەی بڕیاری راگرتنی گەشتەکان دراوە تا ئێستا  (٤٤ هەزار و ٦٦٦) هاوڵاتی هاوتوون و رۆشتوون، زیاتر لە شەش هەزار تۆن کەلوپەل لە رێگەی کارگگۆوە هاتووە و رۆشتووە، هاوکات هەزار و ٧٠٠ فرۆکە داخڵی فرۆکەخانەکە بوون و بەپێچەوانەشەوە". 

 
 
 


 




PM:01:41:13/07/2020