نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو نرخێکی نوێ تۆمار دەکات.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار ١٢٣ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٨ هەزارو ٢٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزارو ٨٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٥٠ دینار.



AM:10:57:14/07/2020