سلێمانی هەشت کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ئەمرۆ ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا ".

 

د. عەبدوڵا سەنگاوی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند " ئەو ٨ کەسە، ٦ یان لەناو شاری سلێمانین، یەکێکیان خەڵکی سەیدسادقە، ئەوی تریشیان خەڵکی چەمچەماڵە".

 
پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین تا ئێستا زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدانی تێدا روویداوە، بەڵام چەند رۆژێکە رێژەکە بەرەو کەمبوونەوەو وەستان دەڕوات و، تا ئێستا ته‌نیا له‌ پارێزگای سلێمانی ٦ هه‌زار و ٦٦٨ که‌س تووشی کۆرۆنا بوون، ٣ هه‌زار و ٣٢١ کەس چاکبوونەتەوەو ٢٨٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.

 


PM:06:27:14/07/2020