رادیۆیەکی سەرتاسەری بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی کۆرۆناوە دەست بەپەخش دەکات

لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەت بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بەرامبەر کۆرۆنا لە رێگای وەزارەتی رۆشنبیریەوە پەخشی رادیۆی نەورۆز دەستە بە کار دەکات.



ئەمڕۆ سێشەممە ی تەموز ١٤ ی تەموز، د.جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و بەرپرسانی وەزارەت لەسەر ئەو پرسە لە وەزارەتی رۆشنبیری کۆبوونەوە.

 

 
وەک راگەیەندراوە بەمەبەستی دەستکردن بەو هەڵمەتی هۆشیار کردنەوە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەیەك پێكهێنرا بە مەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی دەزگەكانی ڕاگەیاندن.




هەروەها بڕیاریدرا رادیۆی نەورۆز وەكوو رادیۆیەكی سەرتاسەری، بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆناوە بخرێتە کار.




PM:07:11:14/07/2020