لە ئێران زیاتر لە سێ هەزار تووشبوی كۆرۆنا دۆخیان ناجێگیرە

تەندروستی ئێران رایگەیاند" كه‌ سێ هەزارو ٥٠٩ تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار ٣٧٩ كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ١٨٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٥٠٩ تووشبووی دیكەش باری تەندروستیان ناجێگیرە". 
 
وتیشی" تا ئێستا ١٣هەزار و ٧٩١ كەس بەهۆی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٢ هەزار و ٨٧٣ كەس چاكبوونەتەوە و ٢٦٩ هەزار و ٤٤٠ كەسیش تووشی كۆرۆنا بوون". 

PM:03:02:17/07/2020