لە ئێران ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە ١٤ هەزار كەس نزیكدەبێتەوە

تەندروستی ئێران رایگەیاند" كه‌ ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە ١٤ هەزار كەس نزیكبووەتەوە".

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار ١٦٦ كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ١٨٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٥٢٩ تووشبووی دیكەش باری تەندروستیان ناجێگیرە". 
 
وتیشی" تا ئێستا ١٣هەزار و ٩٧٩ كەس بەهۆی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٥ هەزار و ٣٠٠ كەس چاكبوونەتەوە و ٢٧١ هەزار و ٦٠٦ كەسیش تووشی كۆرۆنا بوون". 



PM:03:17:18/07/2020