وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" تووشی کۆرۆنا بووەو تائێستا ڤایرۆسەکەی تێنەپەڕاندووە".
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی ٢٠ ڕۆژە تووشی كۆرۆنا بووە و ئێستا چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت و بەشێوەیەکی کۆتایی پەتاکەی تێنەپەڕاندووە.
هاوکات عەلی جەمال قدوری لە ڕاگەیەندراوەكەیدا وەك ئاماژەیەك بۆ سەختی پەتاكە هیوا دەخوازێت كە هیچ كەسێك تووشی كۆرۆنا نەبێت.