بەرپرسێکی باڵا وەزارەتی ناوخۆ لەسەر کەیسی سێوان قادر زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی سێوان قادر، عەمید سەرکەوت عومەر زانیاری نوێ لەسەر ئەو کەیسە ئاشکرا دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە رووداوەکە ئاسایی نییەو "تاوانەو تاوانکاری تێدایە".

 
لەو روونکردنەوەیەدا کە دانەیەکی دەست ( سپی ) کەوتووە، تیایدا هاتووە " کەیسی سێوان قادر ) ماوەیەکی زۆرە زۆربەی دەزگا میدیایی و ڕاگەیاندنەکان پەیوەندیمان پێوە دەکەن سەبارەت بە چارەنوسی کەیسی خوالێخۆشبوان سێوان قادروو مناڵەکانی بەسیفەتی ئەوەی ئێمە سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوە بوین لەم دۆسیەیەدا،بە پێویستی دەزانم دواین قسەو سەرنجی خۆمان پێش دوا بریاری یەکلاکرەوەی دۆسیەکە لە دادگا بخەینە ڕوو".


عەمید سەرکەوت لەو خاڵانەی دەیخاتەڕوو دەڵێت " لەگەڵ دەست بەکاربونمان لە وەرگرتنی دۆسیەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس چەمچەماڵ دا ،هەموو ڕێکارێکی لێکۆڵینەوەمان ئەنجام دا بەمەبەستی گەیشتن بە ڕاستی ڕوداوەکە،،لێکۆڵینەوە لە ڕوداوێکی لەم جۆرەنەخشە بۆ کێشراو هێندە ئاسان نیەو ماندووبونی زۆری ویست".


هەروەها باس لەوەش دەکات"  دوبارە ئەنجام دانەوەی هێڵکاری شوێنی ڕووداو گەران بەدوای فاکتەکانداو سەرلەنوێ ئەنجامدانی کاری تیمی بەڵگەو تاوان لە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە مشت و مڕێکی زۆری نایەوە".

 
عەمید سەرکەوت عومەر ئەوەش دەخاتەڕوو"پاش گۆاستنەوەی دۆسیەکە لە چەمچەماڵ وڕەوانەکردنی بۆ سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەل تیمی دادوەری و پۆلیس ئەزمەڕ کارەکان بەرەو پێش چونی باشی بەخۆیەوە بینی ،تا گەیشتە کۆتایی ماوەیەکی زۆر تێپەڕی بەسەریدا بەهۆی ڕەوشی ئەوکات و بایکۆتی دەوامی فەرمانگەکان وچەند جارێک ڕەوانە کردنی پەڕاوەکه بۆ دادگای تەمیز لە هەولێر و سلێمانی".

 
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتاییدا ئاشکرای دەکات کە تاوانەو دەڵێت "ئێمە وەک تیمی وەزارەتی ناوخۆ هەر لەلیژنەی تایبەتمەند لەلایەن بەڕێز جەنابی وەزیرو بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیمان ڕاسپێردراین کەدەبێت شەوو ڕۆژ بخەینە سەر یەک بەمەبەستی گەیشتن بە حەقیقەتی ڕووداوەکەو دیاری کردنی تاوابارو ئەنجامدەری تاوانەکە،ئەمە جگە لەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و کەرتی پۆلیسی ئەزمەڕوو دادوەری تایبەت مەند زۆر ماندوونەناسانەکاریان کرد تا ساتی ڕەوانە کردنی دۆسیەکە بۆ دادگای تاوانەکان وتەواو کردنی لێکۆڵینەوە. ئێمە بە پێویستی دەزانین لێرەوە بەڕای گشتی ڕابگەیەنین کە هەموو بەڵگەکان گەواهی دەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتباروو دڵنیاشین لە دڵسۆزی و ویژدانی بەرزی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای تاوانەکان زۆر لەوە دڵنیاین کە شەونخونی و ماندوبونی تیمی لێکۆڵینەوە بە زیدە ناڕوات و ئەنجامیش هەمومان لەبەردەم خواو عەدالەتدا سەربڵند ئەبین ولەجێگەی ئەوو ووتە؟پیرۆزەدا دەبن کە دەفەرموی (وێ‌ژا حكمتم بین الناس ان تحكم بالعدل)".

 
شەوی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەی گووماناویدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستداو، گومانی سەرەکی لەسەر هاوسەرەکەیەتی کە بکەری ئەو رووداوە بێت.

 


PM:12:53:22/07/2020