كەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" كە لە هەینی داهاتووە تا كۆتایی هەفتەكە شەپۆلێكی گەرما ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات".

 

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەشێوەی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە كەركوك و ئیدارەی گەرمیان دەگاتە سەرو ٥٠ پلە و لە هەولێر و دهۆك و هەڵەبجەش ٤٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٤٥ پلە دەبێت.

 

 

 



PM:01:06:22/07/2020