ژمارەیەک لە دەرچووە دانەمەزراوە یەکەمەکانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە سلێمانی گردبوونەوە و داوایانکرد دابمەزرێن.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەك لە دەرچووە یەكەمەکانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی کوردستان، لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی گردبوونەوە.
رۆژی ١٤-١-٢٠١٩ له كۆبونهوهی ئهنجومهنی وهزیراندا به زارهكی بڕیاری دامهزراندنی ئەو دەرچووانە دراوه، بهڵام تا ئێستا ئهو بڕیاره جێبهجێنهكراوه.
هاوکات داواکاریی ئەو دەرچووە دانەمەزراوانە لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاریدابوو دەرچووە یەکەمەکان دوای تەواوکردنی خوێندن ڕاستەوخۆ دابمەزرێن، جگە لەوەش حکومەتی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی سێی ئەمساڵی مووچە خۆرانی هەرێمی دابەشنەکردووە.