لەبری سەرۆکی پەرلەمان، جێگری پارتیەکەی، هێمن هەورامی بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ سازدانی کۆبوونەوە رۆژی ٢٦ی تەموز.
لەو بانگێهێشتنامەیەدا کە واژووی هێمن هەورامی پێوەیەو کە ماڵپەڕی پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە " پشت به‌ستن به بریاری ژماره(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (19)و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه به نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره (1200) له 16/7/2020 كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه تیایدا ئاماژه به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه له ڕێكه‌وتی (26، 27، 28/7/2020)، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26/7/2020 تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده بن".
بانگهێشتنامە ئاراستەکردنی ئەندامانی پەرلەمان بەپێی پەیڕەوەی ناوخۆ لە مافەکانی سەرۆکی پەرلەمانە، ئەگەر ئەو ئامادە نەبوو، جێگرەکەی بانگهێشتنامە ئاراستەی پەرلەمانتاران دەکات.
یەکێتی نیشتمانی بڕیاری داوە کە کارەکانی سەرۆکی پەرلەمان هەڵپەسێرێت تا پەیوەندی یەکێتی و پارتی ئاسایی دەبێتەوە، تا ئێستا رۆشن نییە ئایا فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، یان بایکۆت دەکات.