فەرماندەی دیاری هێزی پێشمەرگە، خەلیل بێدەری کە پلەی لیوای هەبوو شەوی رابردوو بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.
لیوا، خەلیل بیدەری کە ناوی عەلی محەمەد ئەمینە خەڵکی نوسری قەڵا سێوکەیەو لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی ساڵی ١٩٧٦ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو تا رۆژی کۆچکردنی ریزەکانی پێشمەرگەی جێنەهێشتووە. لەسەرەتا شۆڕشی ١٩٧٦ ەوە بەشداری سەدان شەڕی دژی هێزەکانی رژێمی دیکتاتۆری پێشوو کردووە.
ناوبراو شەوی رابردوو کۆچی دوایی کرد.