میسی هەمووان شۆک دەکات

میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، هەمووان شۆک دەکات و راهێنەرێک بۆ بەرشەلۆنە دیاری دەکات.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، میسی لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە کۆبوونەوەی کردووەو داوای لێکردووە مارسێلۆ بێڵسای ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی لیدز یونایتد وەکو راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە داهاتوودا دیاری بکەن و کیکی سیتین لە پۆستەکەی لاببەن.
ئەم قسانەی میسی دوای ئەوە هاتووە یانەی بەرشەلۆنە لە چەند رۆژی رابردوو کێشەی زۆری هەبوو لەگەڵ راهێنەر، یانەکە نازناوی لالیگای لەدەستداو بووە دووەمی لالیگا.
زۆربەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە حەز بە چوونی سیتین دەکەن، ئیدارەی یانەکە بۆ یاری ناپۆلی دەرفەتێکی نوێی پێداوەو لە ئەگەری تۆمارکردنی هەر ئەنجامێکی خراپ، ئەوا لە پۆستەکەی لایدەبنەن.
 


PM:01:21:26/07/2020