تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ یەكشەممە دوو هەزار و ٤٥٩ حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا و هەزار و ٩٠٠ كەسیش چاكبوونەوە ٧٨ كەسیش گیانیان لە دەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٤٥٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩٠٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته ١١٠ هه‌زار و ٣٢ حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و ٤٦٢ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٥ هه‌زار و ٢١٧ كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ٣٠ هه‌زار و ٤٥٣ كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٣٣ كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
PM:05:10:26/07/2020