وێنەیەکی نەبینراوی شارا ئیبراهیم بڵاودەکرێتەوە

شارا ئیبراهیم خانمە بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکانی کوردستان کە ماوەیەکە چالاکی کەمەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەرناکەوێت، وێنەیەکی نەبینراوی بڵاودەکرێتەوە.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نەبینراوی بڵاوکرایەوە کە زۆر بەشۆخی دەردەکەوێت.


شارا ئیبراهیم کە ماوەیەکە درووکەوتۆتەوە لە کاری میدیای بەم دواییە سەروکاری زنجیرە دارامای " دوا شەوی " کرد. 

 
شارا ئیبراهیم بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایکبووەو هەر لەو شارە خوێندنی تەواوکردووەو سەرەتای کاری میدیای دەستپێکردووە، پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.

 


PM:08:15:26/07/2020