دایکی سێ شەهیدی داعش کۆچی دوایی کرد

دایکە عایشە، دایکی سێ پێشمەرگەی شەهیدی شەڕی داعش کۆچی دوایی کرد.

 

ئەمڕۆ ٢٧ی تەموز دایکی شەهیدان " دایکە عایشە " کە سێ کوڕی لە جەنگی دژی داعشدا شەهید بوون، کۆچیی دوایی کرد.

 

سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە کە تیایدا هاتووە" بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دایکە عائیشە)مان بیست کە دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کوردستان و نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو.  پرسە و سەرەخۆشی گەرممان بە بنەماڵە بەڕێزەکەی ڕادەگەیەنین . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت".



PM:04:48:27/07/2020