ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی دارایی دەکات



ئەمرۆ سێ شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کار خوێندنەوە بۆ راپۆرتی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری دەکرێت.
 
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر ١٠ بەیانی دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت: 

 
یەکەم: خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی (وەزیرانی دارایی و ئابووری، پلاندانان و هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا) لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی حوکمی بڕگەی یەکەم لە ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
 
دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان) بەپێی حوکمی ماددەکانی (87،88،89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
 
دانیشتنەکە بەئامادەبوونی وەزیری دارایی و چەند وەزیرێکی پەیوەندیدار بەڕێوە دەچێت.

 


AM:08:17:28/07/2020