بەغدا دوو ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات



وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " لە چوارچێوەی ئەو هاوکارییەی تەرخانکراوە بۆ هەرێم بۆ روبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، بەغدا دوو ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات". 


سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی دوێنێ شەو لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا ڕایگەیاند " بەغدا بڕیاریداوە پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات بۆ  بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا. " 

 
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو " لەو بڕە هێشتا دوو ملیار ماوە و دابەشنەکراوە و بەغدا بڕیاریداوە ئەو بڕەش بنێرێت، ئێستا یەک ملیاری گەیشتووە و نوسراومان کردووە بۆ ناردنی بڕەکەی تر".  


 زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ کڕینی پێداویستی پزیشکی و روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا خەرجکراوە. بەپێی ئەو پەیڕەوەی وەزارەتی دارایی لەسەری دەڕوات هاوکارییەکان دابەشکراون. ( سامان بەرزنجی رایگەیاند).

 


PM:12:39:28/07/2020