لە کەرکوک هەشت کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی کەرکوک گیان لەدەستدانی هەشت تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی هەشت کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

 

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە چوار هەزار و ٣٣٣ حاڵەت و ٢٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا دوو هەزارو ٤٧٢ هاوڵاتی چاکبونەتەوە، هەزارو ٦٣٤ هاوڵاتیش هەڵگری ڤایرۆسەكەن و لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان. 



AM:08:44:29/07/2020