بەغدا ئەم بڕە پارەیە دەنێرێت بۆ هەرێم

حکومەتی عێراق بڕیار دەدات کێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی کوردستان چارەسەر بکات و مووچەی سێ مانگی ئەو فەرمانبەرانە دەنێرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حوکمەتی هەرێم بە " سپی " راگەیاند " حکومەتی بەغدا بڕیاری چارەسەری فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم دەرکردووەو مووچەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەریرانی رەوانەی هەرێم کوردستان کردووە.

 

لە چەند رۆژی رابردوودا فەمانبەرانی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان چەند رۆژێک گردبوونەوەیان سازکرد و بایکۆتی دەوامیان کرد.

 

ئەو مووچەخۆرانە کە نزیکەی دوو ساڵە مووچەکەیان خراوەتە سەر حکومەتی بەغدا، هەر ئەوانیش مانگانە مووچەیان بۆ خەرجدەکردن، بەلآم چوار مانگە بەغدا ئەو مووچەیەی راگرتووە.

 

ژمارەی ئەو مووچەخۆرانە ٤٠٠ فەرمانبەری پلە جیاجیان.

 



PM:01:13:29/07/2020