توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ١٧ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ١٧ ملیۆنی تێپەڕاند و زیاتر لە ١٠ ملیۆن و نیویش چاکبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، تا ئێستا ١٧ ملیۆن و ٤٣ هەزار و ٧٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٦٦٦ هەزار و ٢٩٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە. 

لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە پلەی یەكەم دێت و دواتریش هەریەک لە بەرازیل و هیندستان ریزبەندی دووەم و سێیەمیان گرتووە. 
 


PM:10:55:29/07/2020