لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەکەی نەخۆشخانەی رزگاری پێکهێنرا

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەکەی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر.

 

بەپێی نوسراوێک کە واژووی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێری لەسەرەو دانەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە،  لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تایبەت بە رووداوی نەخۆشخانەی رزگاری لە رۆژی 30/7/2020.

 

ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتوون لە هەریەکە لە هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، ئەبدولستار رەمەزان، دادوەر، د. رەوەز مەهدی خۆشناو، دڵزار سەلیم کەریم و دلاوەر ئەکرەم مامەند. 

 

 

 

 

 

 


PM:01:22:31/07/2020