زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا

تەندروستی عێراق ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران". 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ شەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٩٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٨٤١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".

تائێستا ١٢٦ هەزارو ٧٠٤ كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق تووشی‌ كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ ٨٩ هه‌زارو ٢٧٥ توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و چوار هەزارو ٨٠٥ كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

PM:07:37:01/08/2020