شارەزایەكی بواری نەوتی هەرێم دەڵێت " ئه‌و هه‌رێم نیه که نه‌وتی فرۆشتوه، ئه‌و تورکیایه که نه‌وتی هه‌رێمی فرۆشتوه. به‌م پێیه تورکیا یاریکه‌رێکی به‌هێزی ململانێی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه".
لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە بە وڵاتانی ئەوروپا د. سەردار عەزیز پسپۆری بواری نەوت لە پەیجی خۆی لەفەیس بووك دەڵێت " تورکیا یاریکه‌رێکی به‌هێزی ململانێی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه، تورکیا خاوه‌ن کۆمپانیای گواستنه‌وهێ نه‌وتی هه‌رێمه، خاوه‌ن زۆرترین کۆمپانیای ده‌رهێنانه له هه‌رێم و خاوه‌ن به‌نده‌ر و عه‌مباره هه‌روه‌ها لێگه‌ڕێ له تێپه‌ڕبوون به خاکیدا".
ئەو پسپۆرە دەڵێت " ئێستا تورکیا و عێراق له شه‌ڕه قۆچه‌دان ده‌رباره‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌م پێیه هه‌رێم له پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی به‌هیز نه‌بووه، به‌ڵکو تورکیا هێناوه‌ته ناو گه‌مه‌که‌وه به چڕی هور‌وەر‌ها به زه‌خیره‌وه. پرسیاره ئه‌وه‌ێه ئایا ئێمه ده‌مانه‌وێت تورکیا ڕازی بێت ونەوت بڕوات یان به‌غدا رازی بێت و کێشه نه‌مێنێت. هه‌رکام له‌م دوانه ئێمه چیدی خاوه‌ن هه‌موو کارته‌كان نین".