بەرپرسێکی تەندروستی هەرێم: کۆرۆنا لە هەولێر گەیشتۆتە لوتکە

لە رۆژێکدا ٢٠٠ حاڵەتی تووشبوونی کۆرۆنا لە هەولیر تۆمار دەکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت "پەتای کۆرۆنا لەهەولێر لەلوتکەدایە".


دکتۆر خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە، " هەولێر لە لوتکەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و ڕۆژانە زیاتر لە 200 حاڵەت تۆماردەکرێن و داوا لە خەڵک دەکەین زۆر ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی رێنماییەکان بن بارۆدوخەکەخراپە، و ڤایرۆسەکە لە سلێمانی و گەرمیان ڕو لە کەمبونەوەیە و بەداخەوە لەهەولێر خراپە و لە دهۆکیش حاڵەتەکان ڕو لە زیادبونە".



 بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت "لە هەولێر سێ نەخۆشخانەیان بۆ توشبوانی ڤایرۆسەکە تەرخانکردبو ئێستا زیادیانکردوە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنیش کە زیاتر لە 100 قەرەوێلەی هەیە تەرخانکراوە بۆ ئەو نەخۆشیە و بەشێک لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاریش دوبارەتەرخانکراوه و پلانیان هەیە نەخۆشخانەیەکی تریش لە دەرەوەی هەولێر بۆ قەزا وناحیەکان تەرخان بکەن لەبەر ئەوەی ژمارەکە یەکجار زۆرە و تا دێت زیاتر دەبێت و بارۆدۆخەکە باش نیە و ئەگەرخەڵک پابەند نەبێت توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو نەخۆشەیان نابێت."


دکتۆر خالس قادر بەڕیوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد" ئێستا لە نێو نەخۆشخانەکان ئوکسجین هەیە و خۆمان توانایدابینکردنمان هەیە، خەڵک ئوکسجین دەکڕێت و بۆ ماڵەوە دەبات ئەوە شتێکی زۆر نا تەندروستە داوامان لە خەڵک هەیە کە ئەو کارە نەکەن تەنیا لەحاڵەتێکی زۆر پێویست ئەویش کاتێک کە پزیشکەکە خۆی داوایان لێ دەکات".
 


AM:12:02:06/08/2020