لە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک سنووری مەریوان لانیکەم حەوت کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوون.
بە پێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ پێنج شەممە لە ڕێگای مەریوان بۆ گوندی دەرەناخی رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی ٦ کۆڵبەری دیکە.
ئەوەش هاتووە، خالید غەفووری خەڵکی گوندی (باوە) و تەمەن ٤٩ ساڵ لەم ڕووداوە گیانی لەدەست داوە و شەش کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
رێکخراوەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئەم ڕووداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا هاتوەتە رویداوە و سەرنشینەکانی پرایدەکە کۆڵبەر بوون و بە مەبەستی کۆڵبەری بەرەو سنوور چوون.