لەسەر ڕاسپاردەی وەزیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم، دەوامی فەرمانگەیەک بەهۆی په‌تاى کۆرۆناوه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته ڕاگیرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه دەرچووە و وێنه‌یه‌كى دەست "سپی" کەوتووە، تێیدا هاتووه، لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەهۆی تووشبوونی بەشێک لە فەرمانبەران بە کۆرۆنا، بڕیار درا دەوام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بۆ ماوه‌ى هەفتەیەک ڕابوەستێت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان هاوڵاتیان دەتوانن هەفتەى داهاتوو لە ١٦ی ئاب سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن.