حکومەتی بەغدا چاوی لەسەر دەروازە سنوریەکانە..داهاتی نەوت بۆ هەرێم خۆیەتی.. تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکی نوسراو لە ئارادانییە

تا ئێستا بەزارەکی وەک پرەنسیپ بەغدا و هەرێم لەسەر پرسەکان رێککەوتن، لەوانە پرسی دەروازە سنوریەکان و پرسی نەوت، تا ئێستا رێککەوتنەکە زارەکەیەو، هیچ نوسراوێک لەنێوانیاندا نییە.

 

بەپێی ئەو زنیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە تا ئێستا لەنێوان بەغدا و هەولێر هیچ رێککەوتنێکی نوسراو نییەو، بەغدا ماوەی هەفەتەیەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی رێککەوتنێکە کە تا کۆتایی ساڵ هەردوولا پابەندبن پێوەیی، رێککەوتنەکەش هەردوو پرسی نەوت و دەروازە سنورییەکان دەگرێتەوە.

 

دەربارەی ئەو رێککەوتنەی لە رۆژانی داهاتوودا بەغدا و هەولێر دەگەنە ئەنجام، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ کاری پێدەکرێت و لەگەڵ دەرچوونی یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ عێراق لە پەرلەمانی عێراق ئەو رێککەوتنەش کۆتایی دێت و دەبێت لەیاسای نوێدا رێککەوتنی نوێ ئەنجام بدرێت.

 

دەربارەی پرسی دەروازە سنورییەکان بەغدا و هەولێر رێککەوتوون کە دەروازەکان لەژێر چاودێری هاوبەشی هەرێم و بەغدا بەڕێوەبرێن و مانگانە لە ٥٠٪ بدرێت بە حکومەتی فیدراڵ، بەرامبەر ئەوەش بەغدا مانگانە ٣٢٥ ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم.

 

دەربارەی پرسی نەوت، بەغدا پارەی نەوتی هەرێمی جێهشتووە بۆ هەرێم خۆی و تێڕوانینێک لە بە‌غداوە لە ئارادایە کە نەوتی هەرێم هەرزان فرۆشدەکرێت و بەغدا دەیەوێت لە رێگای سۆمۆوە نەوتەکە بفرۆشێت، پارەکەی بدرێتەوە بە هەرێم.

 

ماڵپەڕی سپی رۆژی ١١ی ئاب بڵاویکردەوە کە کە لەە بەرنامەی حکومەتی عێراقدایە پێش سەردانەکەی سەرۆک وەزیران کازمی بۆ ئەمەریکا، کێشەکانی نێوان بەغداو هەرێم چارەسەر بکات، بۆ ئەمەش حکومەتی بەغدا سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکە بۆ گفتوگۆکردنی کۆتایی نێوان هەردوولا.



 
لەو راپۆرتەدا هاتووە "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەغداوە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، پڕۆژەکەی عێراق لەسەر دوو تەوەر داڕێژراوە، تەوەرێکیان پرسی دەروازە سنورییەکانە، پرۆژەیەکی تریشیان پرسی نەوتی هەرێمە.


 
هەروەها بڵآویکردەوە، "دەربارەی دەروازە سنوریەکان، حکومەتی عێراق لە پڕۆژەکەیدا داوا دەکات داهاتی خاڵە سنوریەکانی هەرێم و وەک ئەو دوای شوێنەکانی تر عێراق رادەستی ناوەند بکرێتەوەو داهاتەکەشی بەڕێژەی ٥٠% بۆ ناوەندو ٥٠% بۆ هەرێم بێت، بەرامبەر گەڕانەوەی داهاتەکان و سەروەری دەروازەکان بۆ حکومەتی ناوەندی، بەغدا مانگانە بڕێ ٣٥٠ ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم".

 


سپی ١١ی ئاب بڵآویکردۆتەوە کە "تەوەرەی دووەم کە پرسی نەوتی هەرێمە، بەپێی زانیارییەکان " سپی " حکومەتی بەغدا گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی نەوتی هەرێم هەرزان فرۆش و تاڵان دەکرێت، هەربۆیە حکومەتی عێراق دەیەوێت نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە بفرۆشێت بەو نیازەی لەلایەکەوە هەرزان فرۆش نەکرێت و لەلایەکی ترەوە بەر لەگەندەڵی بگیرێت، لەبارەی ئەو برە پارەیەی لە فرۆشتنی نەوتەکەوە کە لەلایەن سۆمۆوە دەفرۆشرێت و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم".،
 


کازمی ٢٠ی مانگی ئاب سەردانی ئەمەریکا دەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ لەو وڵاتە دەمێنێتەوەو کۆبوونەوە لەگەڵ ترامپ و سەرکردەکانی ئەو وڵاتەدا دەکات و گرنگرتین خاڵەکانیش رێککەوتنی ئەمنی نوێی نێوان هەردوو وڵاتە کە سێ مانگ لەمەوبەر یەکەم کۆبوونەوەی لەنێوان سەربازی و هونەریەکاندا سازکرا.

 

 

 

 



PM:04:11:16/08/2020