مووچەی گرێبەستەکانی تەندروستی گەرمیان دابەشدەکرێت

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجكردنی ٤٨ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دینار، بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر١٢٨ فەرمانبەری گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان.


بەپێی نوسراوەکە کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، بڕیارەكە ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە كە لە 1/1/2020 تا 31/12/2020 لەسەر میلاكی تەندروستی گەرمیان دەوام دەكەن.


هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە" بڕی پارەكە لەسەر بودجەی 2020ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ناوبراو خەرجدەكرێت، بەشێوەی نەقدی و راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی گەرمیان بە رەچاوكردنی رێنمایی دارایی نوێ لەكاتی خەرجكردنی موچەكانیان بە مەرجێك گۆڕانكاری لە ناو و موچەكانیان نەكرێت".
 


PM:06:17:16/08/2020