شاسوار عه‌بدولواحید ڕۆژی‌ خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ ڕۆژی‌ خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت" له‌ ئێستادا ده‌سه‌ڵاتداران‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ته‌واوی‌ بێباكن له‌هاوڵاتیان". 

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند" هاوڵاتیان بەردەوام دەبن تا مافی خۆیان دەسێنن، رۆژی شەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانێكی گەورەی سەرتاسەرییە لەهەموو شار و شارۆچكەكان، رۆژ لەدوای رۆژ خەڵكانێكی  زیاتر دەڕژێنە سەر شەقامەكان و چیتر بێدەنگ نابن، ئیتر بەسە بێدەنگی".

 

راشیگەیاند" رۆژ لە دوای رۆژ خەڵکانێکی زیاتر دەرژێنە سەر شەقامەکان و چیتر بێدەنگ نابن، ئیتر بەسە بێدەنگی".

 

شاسوار عه‌بدولواحید راشیگه‌یاندووه‌" وه‌ك پێشتر به‌ڵێنمان دابو فشاره‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناوه‌ستێت، له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتداران‌ و حكومه‌ت به‌ته‌واوی‌ بێباكن له‌هاوڵاتیان".

 

 


PM:08:00:18/08/2020