لەتیف شێخ مستەفا: ماوەی دادوەرێکی تری داواکاری گشتی بە فەرمانی خودی سەرۆکی حوکمەت دێژکرایەوە

لەتیف شێخ مستەفا ڕایدەگەینێت" بێ ھیچ پالپشتێکی یاسایی ماوەی دادوەرێکی تری داواکاری گشتی بە فەرمانی خودی سەرۆکی حوکمەت دێژکرایەوە". 
 
لەتیف شێخ مستەفا پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نووسینێکدا بەناونیشانی "سەرۆکی حوکمەت چاکسازیت باش" دەڵێت" وەک خۆی بانگەشەی کرد لەکاتی متمانەدان پێی لەلایەن پەرلەمانەوە کە حکومەتی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسادەبی،دەرکەوت لەسەر ئەرزی واقیع زۆر لەحوکمەتەکانی پێش خۆی خراپترەو ھەموو قسەکانی سەرۆکی حوکمەتی بەھێز بڵقی سەرئاو بوون". 

هەروەها ئەو پسپۆڕە نووسیوویەتی" لەکاتێکدا ھەموان چاوەڕێ بوون کە نەھێڵێت درێژکردنەوەی نایاسایی پێنج دادوەر تێپەڕێ چونکە دژی کارنامەی حوکمەتەکەی ودژی یاسای بەناو چاکسازیەکەی بوو، سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانیش ودەستەی دەسپاکی و یەکێتی دادوەرانیش ناڕەزاییان دەربڕی، بەڵام دەرکەوت ژێر بەژێر پارتی و حکومەتەکەی پارتی لەگەڵ ئەو درێژکردنەوەیەن چونکە ھیچ وجودیان بۆ لایەنەکانی سەرەوەدانەناو بەخشکەیی بێ دەنگەیان لێکرد". 

هاوکات لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا لەتیف شێخ مستەفا لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتکردنی بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی دهۆک بۆ ماوەی یەک ساڵ ئاماژەی بەوەکردووە" بەڵکو ئەمڕۆ بەتەواوی ڕوی خۆیان ھەڵماڵی و بێ ئەوەی لەسەدەڵاتیان بێ و بێ ھیچ پالپشتێکێ یاسایی ماوەی دادوەرێکی تری داواکاری گشتی بە فەرمانی خودی سەرۆکی حوکمەت دێژکرایەوە". 

ڕاشیگەیاندووە" ئیدی ئەوەی باوەری بەقسە قەبەکانی چاکسازی ئەم حوکمەتە ھەبێ یان گەمژەیە یان خۆی ھەلدەخڵەتێنێ یان دەستی بەکڵاوی پۆست و بەرژەوەندیەکانی خۆیەوە گرتوە توڕەیی سەرۆکی حوکمەت لێی نەسێنێتەوەو دەری نەکات". 

لە کۆتای نوسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە: سەرەتای دەسبەکاربوونی حوکمەت وتم بەرنامەکەی بەھێزە لەچاو ئەوانی پێش خۆی، وتم بەڵام ئەوە ھەر قسەیە، قسەش ھەژارە ھەموو کەس پێی دەوێرێ، گرنگ جێبەجێ کردنە، بەڵام دەرکەوت لەجێبەجێ کردن لەوانەی پێش خۆی خراپتر نەبێ باشتر نیە. 

PM:10:49:18/08/2020