"مووچەی وەزارەتی شەھیدان‌ و ئەنفالکراوان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت"

بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگەیاند" کە مووچەی مانگی‌ سێی‌ کەسوکاری شەھیدان‌ و ئەنفالکراوان، بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت".

 

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" مووچەی مانگی ئاداری کەسوکاری شەھیدان و شەھیدانی سەنگەر و جینۆساید و ئەنفال و شەھیدی نیشتمانی، وەکو مانگی پێشوو 100% و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت".

 

وتیشی" لیستی مووچەی ئەوانە بەبێ لێبڕین ئاراستەی گەنجینەکان کراوە و وەک خۆی دابەشدەکرێت".

 

بەپێی ئەو خشته‌یەی‌ كه‌ وەزارەتی دارایی ئابوریی بڵاویكردۆته‌وه‌، بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی ئاب مووچەی مانگی‌ سێی‌ وەزارەتی شەھیدان‌ و ئەنفالکراوان دابەشبکرێت.

 

 



AM:12:14:19/08/2020