نێچیرڤان بۆ فەرمانبەرانی هەرێم: مووچەكانتان نافەوتێت

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە رایدەگەیەنێت "خۆڕاگربن، دڵنیابن مووچەكانتان نافەوتێت".
سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لەو وتارەیدا كە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان پێشكەشی كرد، رایگەیاند "دوای نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، توانیومانە تاڕادەیەك بەسەر گرفتەكەدا زاڵ ببین‌و مووچەی تا مانگی چوار دابین بكەین".
هاوكات لەبەشێكی تری وتارەكەیدا بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند "دڵنیابن مووچەكانتان نافەوتێت، ئەمڕۆ كێشەمان هەیە، بەڵام دوای چارەسەركردنی هەمووتان سەربەرز دەكەین".




AM:11:28:28/05/2014