تستۆستیرۆن هۆرمۆنی پیاوانە، کە ناسراوە بە هۆرمۆنی سێکس، هۆرمۆنێکی دروستکەرە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێ و بەرپرسیارە لە گەشە پێکردنی کۆئەندامی زاوزێ لە ڕەگەزی نێردا.
هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له به‌یاناندا، به ڕێژه‌ی 30% له هه‌ركاتێكی دیكه زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پیاوان، به‌تایبه‌تی پێش ته‌مه‌نی پیربوون، كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، ده‌بینن چووكیان ڕه‌ق بووه.
هاوکات توێژەرەكان لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌دا ئەوەیان ئاشكرا كردووە کە ڕێژەی دەردانی ئەم هۆرمۆنە لە جەستەی پیاواندا لە تەمەنی 20 ساڵیدا لە بەرزترین ئاستدا دەبێت و هەتا بەرەو تەمەن بچن، ئەوە ڕێژەی دەردانی ئەم هۆرمۆنە لە جەستەیاندا كەم دەبێتەوە، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ تووشبوون بە خەمۆكی و كەمبوونەوەی ئارەزوی سێكسی و زیادبوونی ئارەقكردنەوەی جەستە و تووڕە بوون و لاوازی ماسولكەكانی جەستەیان.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنه به گه‌نجیی و به‌هێزیی بمێنێته‌وه، پێویسته ئه‌م سه‌رنجانه فه‌رامۆش نه‌كه‌یت:
1- خۆ ڕزگاركردن له چه‌وری لاشه. قه‌ڵه‌ویی دژی ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆڕمۆنێك ده‌رده‌كات دژی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنه.
2- خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه، چونكه باشترین هۆكارن بۆ زیادنه‌بوونی هۆڕمۆنی ئه‌سترۆجین له لاشه‌دا.
3- كه‌م خه‌وی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دژه‌كانی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام كه‌م خه‌و بیت، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 40% هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنی لاشه‌ت كه‌م ده‌كات و توانای سیكست كه‌م ده‌كاته‌وه.
4- خواردنی زه‌نك؛ ئه‌م مادده‌یه‌ش له گۆشتی سوور، ماسی، هێلكه و شیره‌مه‌نییه‌كاندا زۆره.
5- خواردنی چه‌وری ته‌ندروست كه پڕیه‌تی له ئۆمێگا3، ئه‌م چه‌وریانه‌ش له زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوون و ماسی زۆره.
6- كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ، هۆكارێكی مه‌زنی ڕزگاربوونه له كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن له لاشه‌دا.
ئەو خواردنانەی ئارەزووی سێکس زیاد ئەکەن
ئەگەر هەست دەکەیت ئارەزووی سێکسیت کەمیکردووە، کارەکە زۆر ئاسانە و تەنیا خواردنی چەند خۆراکێک حەزی سێکسکردن زیاددەکەن.
1- هه‌نار
ده‌ڵێن ئەگەر ڤیاگرا، میوە بووایە، ئەوا بە دڵنیایی هەنار دەبوو، ئەویش چونکە پاڵپشتی بۆڕییە خوێنەکان دەکات و سوڕی خوێنی خانمان و پیاوان زیاددەکات، ئەمەش واتا زیادکردنی سوڕی خوێن بۆ ئەندامی زاوزێی خانمان و پیاوان و زووگەیشتنە ئۆڕگازم.
2- قه‌ڕنابیت و بروكلی
یارمەتی تێک‌شکاندن و رێکخستنی هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین دەدات و هەبوونی ئاستێکی گونجاوی هۆڕمۆنی ئیستڕۆجینیش پەیوەندی هەیە بە بەهێزی مرۆڤ لەڕووی سێکسی، چونکە زیادبوونی ئیستڕۆجین خانمان و پیاوان تووشی ماندوویی و بێزاری دەکات.
3- تۆوی كوله‌كه
رەنگە تاکو ئێستا تۆوی کوولەکە بەشێکی سەرەکی خۆراکی رۆژانەی تۆ نەبێت، بەڵام دەبێت بزانیت کە بڕێکی باش لە “L-tryptophan”ی تێدایە و گرنگی هەیە لە دروستکردنی هۆڕمۆنی سیڕۆتۆنین”، کە گەیێنێەرێکی دەمارییە و گرنگی هەیە لە رێکخستنی تەندروستی سێکسی و زیادبوونی ئارەزو.
4: تووتڕك
تووتڕک بڕێکی باشی شەکری “D-mannose”ی تێدایە، کە دیواری بۆڕیەکانی خوێنی ئەندامەکانی زاوزێی مرۆڤ بەهێزدەکات، هاوکات پێشگیری لە تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ دەکات، کە یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانی تێکشکاندنی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ.
5- چوكولاته
شوکولاتە میزاجی مرۆڤ رێکدەخات و هەوەسی سێکسی مرۆڤ زیاددەکات. چونكه شوکولاتە ماددەی کیمیای “phenethylamine”ی تێدایە و لەکاتی خۆشەویستی و عاشقبووندا دەردەدرێت و مەترسیی خەمۆکی کەمدەکاتەوە، هاوکات مێشک لەکاتی گەیشتن بە ئۆڕگازم بەکاریدەهێنێت.
6- شوتی
خواردنى شووتى سوودێكى گه‌وره به توانای سكسی پیاوان ده‌گه‌ینێت،
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه میوه‌ى شووتى له چه‌ند ماده‌یه‌كى سروشتى وه‌كۆ “لیكۆبین” و “بیتا كارۆتین” پێكهاتووه، بۆیه كاریگه‌ریه‌كى ئیجابی هه‌یه له‌سه‌ر چالاككردنى ته‌ندروستى تاكه كه‌س وبهڤیاگرای سروشتی ناودبرێت.
7- پیاز
پێویسته له‌هه‌موو ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا هه‌بێت و بۆ زیادكردنی توانای سیكسی پیاوان زۆر گرنگه
ئەو خواردنانەی کە توانای سێکسی کەم ئەکەنەوە
بەشێک لە خواردنەکان دەبێتە هۆی ئەگەری کەمبوونەوەی توانای سێکسی بۆیە وا باشتره مرۆڤ خۆی لێ به‌دوور بگرێت.
1-خواردنه‌وه كه‌م شه‌كره‌كان. ئه‌م خواردنه‌وانه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر هۆرمۆنی سیرۆتونین كه به‌رپرسه له‌هه‌ست كردن به‌خۆشی.
2- خواردنه‌وه كهولیه‌كان. كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر پیاوان‌و ناهیڵێت ره‌پ بون دروست بێت.
3- زۆرخواردنی شیرینی. چه‌وری ناوچه‌ی ورگ ئه‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زوه سێكسیه‌كان.
4- چه‌وه‌نه‌ر. دوركه‌وه‌ره‌وه له خواردنی گه‌ر كێشه‌ت هه‌یه له‌رێژه‌ی هۆرمۆنی تستوستیرۆن.
5- ئاوی ده‌به. ماده كیمیاییه‌كان كه له‌و ده‌بانه هه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنیان هه‌یه له‌سه‌ر سپێرمی پیاوان.
6- خواردنه ئاماده‌كراوه‌كان. ئهوچهوریانهی له‌خواردنه خێرا‌و ئاماده‌كراوه‌كان هه‌یه ناهێڵێت ئۆرگازم دروست بێت.