سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات
بڕیاره سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه 29-5 به به‌شداری زیاتر له سه‌د هه‌زار خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌ستپێبكات و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له هۆڵه‌كانی خوێندندا ئامێری ئاشكراكردنی قۆپی به‌كارده‌هێنرێت.
هاجه‌ر داود وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ له سنووری په‌روه‌رده‌كانی (سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك ، گه‌رمیان) به به‌شداری زیاتر له سه‌د هه‌زار خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی خولی یه‌كه‌می پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 1800 هۆڵی تاقیكردنه‌وه به سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كه‌ناوه ئاماده‌كراوه و هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی (وێژه‌یی ، زانستی ، پیشه‌یی ، ئیسلامی) به‌شداری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رونیشیكرده‌وه: بۆ رێگریركردن له قۆپی یان گزی خوێندكاران وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆ ئه‌مساڵ ئامێری ئاشكراكردنی قۆپییه‌ی له سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی خوێندندا داناوه و داوا له خوێندكارانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین دوور بن له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره .
سه‌باره‌ت به جۆری سزادانی خوێندكار له‌كاتی گردنی قۆپییه پێوه‌ی هاجه‌ر داود وتی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند رێنماییه‌كی داناوه كه سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه كار به‌و رێنماییانه ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌وپێیه‌ش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه ده‌درێت كه به كه‌ل و په‌لی قۆپییه‌وه ده‌گیرێن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا .
PM:04:37:28/05/2014