ڕێگا نەدرا دەمیرتاش کچەکانی ببینێت

هاوسەری دەمیرتاش رایگەیاند " بەرپرسانی زیندانەکەی دەمیرتاش رێگریان کردوە چاوی بە هەردوو کچەکەی (دڵدا و دەلال) بکەوێت".

 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، باشاک دەمیرتاش بە میدیاکانی باکوری راگەیاند " هەموو رێکارەکانی خۆپارێزی لە زیندانەکان گیراوەتە بەر و یەکتر بینینی نێوان زیندان و کەسوکاریان لە پشتی پەنجەرەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێگە نەدرا خۆم و کچەکانم لە پشتی پەنجەرەشەوە دەمیرتاش ببینین'.


هاوسەری دەمیرتاش دووڕووی ئەو بڕیارەی ئاشکرا کردو وتی " ئەو رێگریە لەکاتێکدایە لەلایەن دەسەڵاتەوە چەندین کۆبونەوە و گردبونەوەی جەماوەی گەورە ئەنجامدەدرێت و، کرێکاران ناچار دەکرێن کە لە کارگەکاندا کار بکەن، ئەی ئەوانە بۆ نابنە مەترسی، ئەوەی بینینەی ئێمە دەبێتە مەترسی".



لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا تەنها یەکجار رێگەدراوە سەڵاحەدین منداڵەکانی ببینێت.

 

 

لەلایەکی تریشەوە هەفتەی رابردوو بۆ سەدەمین جار داوای پارێزەرانی عەبدولآ ئۆچ ئالان رەتکرایەوە کە داوایان کردبوو وەک مافێکی سروشتی خۆی ببینرێت.




PM:02:31:01/09/2020