هاوسەری دەمیرتاش نامەیەک ئاراستەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکات

هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش، باشاک دەمیرتاش نامەیەک لەسەر سەردانی وەفدێکی ئەوروپی ئاراستەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورپا دەکات.

 
لەو نامەیەدا هاوژینی دەمیرتاش داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی دەکات سەردانی ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا بکات و گوێ لە چیرۆکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر هەدەپە بگرێت.و هەڵبژاردن بەرامبەر کورد و هەدەپە بگرێت.

 
باشاک دەمیرتاش، لەنامەکەیدا بۆ رۆبەرتۆ سپانو، سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە بەسەردانێکی چوار رۆژە سەردانی تورکیای کردووە، باسی لەوەکردوە کە رۆبەرتۆ سپانو تەنها دیداری لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و بەرپرسانی حکومەت کردوە کە ئەوان ئامادە نین فەرمانەکانی دادگا جێبەجێ بکەن، بەڵام سەرکەتو نەبووە لەدیدارکردن لەگەڵ ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە).


لەنامەکەدا هاتوە، "ئەگەر ئێوە وەک سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەردانی دیاربەکر بکەن، دەمەوێت ئاگادارت بکەمەوە لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر نوێنەرانی هەدەپە دەکرێن، بەر لەوەی ئێوە لەو پێشێلکاریانە ئاگادار بکەمەوە، کە بەرامبەر هاوسەرەکەم دەمیرتاش دەکرێن، دڵنیام ئەگەر ئەوە بکەیت دەرفەتی باشترت دەبێت بۆ ئەوەی هەڵوێستەکانی حکومەت ببینیت".


سەڵاحەدین دەمیرتاش ساڵی 1973  لە شارۆچکەی پالۆی سەر بەپارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان لەدایکبوە، ساڵی 2002 لەگەڵ باشاک دەمیرتاشی مامۆستا ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و باوکی دو کچە بەناوەکانی دەلال و دڵدایە . دەمیرتاش ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بوەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەدوای قەدەغەکردنی دەتەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، ساڵی 2010 بوەتە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتر بوە بەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە).


لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکراو تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.

 


PM:02:18:07/09/2020