حوکمی کۆتایی بۆ بکوژانی جەمال خاشقچی دەرچوو

وته‌بێژی فه‌رمیی داواكاری‌ گشتیی سعودیه‌ رایدەگەیەنێت" تۆمەتبارانی روداوی كوشتنی جەمال خاشقچی بە تێكڕا ١٢٤ ساڵ سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا".

 

ئەمڕۆ دووشەممە وتەبێژی داگای تاوانەکان بە ئاژانسی هەواڵی سعودیەى راگەیاند" دادگا لە دۆسیەی کوژرانی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچیدا بڕیاریدا و سزای زیندانیی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەسەر پێنج تاوانباردا سەپاند و سێ تاوانبارى دیکەش بە ١٠ ساڵ زیندانى و دوو تاوانباریش بە حەوت ساڵ زیندانى حکومدران". 

 

جەمال خاشقچی لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری مەدینەی سعودییە لەدایکبووە و چەندین پۆستی لە دەزگا ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانییەکانی سعودییەدا وەرگرتووە.

لەنێوان ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٠ رووماڵی رووداوەکانی ئەفغانستان و جەزائیر و کوەیت و سودان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە.

بەهۆی بۆچوون و نوسینە ڕەخنەییەکانییەوە لە دژی دەسەڵاتدارانی سعودییە، ناچاربووە بچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەوێ ژیان بەسەرببات.

خاشقچی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە رۆژی ٢ی ١٠ی ٢٠١٨ ون بوو و دواتر لە رۆژی شەممە ٦ی ١٠ی ٢٠١٨، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە کوژراوە.



PM:08:25:07/09/2020