کۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ژمارەی ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەی ئاشکرا کرد کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی داهاتوودا مافی دەنگدانیان دەبێت.

 
حازم ئەلردینی ئەندامی کۆمسیارانی باڵای هەڵبژاردنی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان رایەگەیاند" ٢٦ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق مافی دەنگدانیان دەبێت".


ئەو ئەندامەی کۆمسیاران وتیشی " ناکرێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەگەر سێ پێداویستی گرنگ دابین نەکرێن، ئەوانیش یاسای هەڵبژاردن و دابینکردنی باری دارایی، هەروەها پێداویستییەکانی تر کە پەیوەندی بە کارتی بایۆمیتریەوە هەیە کە ئەم هەڵبژاردنەی داهاتوو پشتی پێدەبەستێت".


حازم ئەلردینی ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەی دەنگدەران بە گەنجانی لە دایکبووی ٢٠٠٢ بەرزدەبێەوە، هەروەها لەدایکبووانی ٢٠٠٣ ش، بەمەش ژمارەی دەنگدەران بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٦ ملیۆن دەنگدەر لە سەرتاسەی عێراقدا".

 
سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی رۆژی ٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ ی وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرد.

 


PM:11:24:08/09/2020