تورکیاو ئێران دژی پەکەکە و پژاک کۆبوونەوە

ئه‌نجومه‌نی باڵای هاریكاریی نێوان توركیا و ئێران لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا هاوکاریکردنی یەکتری دژ بە چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ و پژاک و رێكخراوه‌ چەکدارییەکانی دیكه‌یان راگەیاندو جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە بەردەوام دەبن لە هاریکاری یەکتری.


دوای کۆبوونەوە ئەو دوو وڵاتە  راگەیەنراوێکی هاوبەشەیان دەرکرد کە تیایدا هاتووە "‌ پێکەوە هەردوو ولآت کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و بەگژداچوونەوەی رێکخراوە چەکدارییەکانیشیان بە ئەرک و به‌رپرسیارێتیی هه‌ردوو وڵات زانیووە".


هەروەها هاتووە " كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی باڵای هاریكاریی نێوان كۆماری توركیا و كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و رێكخه‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات و به‌شداریی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی توركیا، وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، وه‌زیری پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیای توركیا، وه‌زیری بازرگانیی و وه‌زیری گه‌یاندن و ژێرخان و هاوتاكانیان له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا، توركیا و ئێران جەختیان لە بەرزکردنەوەی ئاست و قەبارەی بازرگانی لە نێوان یەکتردا کردووەتەوە و بۆ ئەوەش لەبارەی فراوانكردنی رووبه‌ری هاریكاریی نوێ له‌نێوانیاندا بەڵێنیان بە یەکتر داوە.

AM:12:49:09/09/2020