له ڕۆژئاوای کوردستان ئامارەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا بهرز دهبێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٣٦ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٨١٩ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ٣٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، یەک توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨١٩ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٤٣ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٢٧١ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
PM:01:06:12/09/2020