ئەمشەو زانكۆی سۆران كاتی دەستپێكردنی خوێندنی دیارییكرد و رایگەیاند" ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20/9/2020، یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سۆران سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 ڕایگەیاند" ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ژماره 615ی ڕێكه‌وتی 9/9/2020، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سۆران بڕیاری دا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20/9/2020، یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 ه، كه به شێوه‌ی سیسته‌می ئاوێته‌ی ئه‌لیكترۆنی ــ ئۆنلاین و ناو كه‌مپ، به‌ڕێوه ده‌چێ".
سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران ئاشکراشیکردووە: لە ئێستادا خوێندن بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەبێ و وردەكارییەكانی تری ھاتنەوە ناو كەمپ بۆ تاقیكردنەوەكان و ئەو وانانەی كە پێویستییان بە تاقیگە ھەیە، لە لایەن بەشەكانەوە بە قوتابییان ڕادەگەیەندرێ.